به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا کردووه و ڕایگه‌یاندووه: له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی تایبه‌ت به بونیادنانی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ده‌ستیان کردووه به به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تدا زانیاری دراوه سه‌باره‌ت به پلانی دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هاتووه: "له چوارچێوه‌ی پلانی بونیادنانی ناوچه‌ی ئارام که به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له باکووری سووریا دروست ده‌کرێت ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له شانلی ئۆرفا داده‌مه‌زرێت که هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان هێزی ئه‌مریکی و تورکی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانمان ده‌ست پێکردووه".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment