کوردپرێس: لەوبارەیەوە خالد عەتییە سەرۆكی شاندی حەجی عێراقی لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، كە لەشاری مەككەی پیرۆز بۆی رێكخرابوو، بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرای كرد، گەشتی ئاسمانی گەڕانەوەی حاجیان بۆ عێراق لە 15ی مانگەوە دەستپێدەكات و 31ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، كە رۆژانە 6 گەشت ئەنجام دەدرێت و دەگەنە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و سلێمانی و هەولێر و بەسرە، گەڕانەوەش لە رێگەی وشكانیەوە لە 16 مانگ دەستپێدەكات و هەفتەیێک بەردەوام دەبێت.
خالد عەتییە لەدرێژەی قسەكانیدا جەختیشی كردەوە كە لە وەرزەی حەجی ئەمساڵدا، 10 حاجیی عێراقی گیانیان لەدەست داوە، كە دوانیان بەرەگەز كوردن.
لە وەرزەی ئەمساڵی حەج دا نزیكەی دوو ملیۆن و نیو كەس بەشداربوون كە نزیكەی 56 هەزار كەس لە عێراق حەجیان ئەنجام دا و حەوت هەزار و 130یان لە هەرێمی كوردستان بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment