خولی نوێی دانووستانی ئاستانه‌ له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی سووریا- وته‌بێژی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: مانگی داهاتوو هه‌ر سێ وڵاتی ڕووسیا- ئێران- تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا له‌سه‌ر ڕه‌وشی سووریا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیمتری پسکوف وته‌بێژی کرملین له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ دانووستانی ئا‌ستانه‌ بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا کرد و گوتی: مانگی داهاتوو هه‌ر سێ وڵاتی ڕووسیا- ئێران- تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سووریا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

وته‌بێژه‌که‌ی کۆشکی کرملین ڕاشی‌گه‌یاند: تا ئێستا چه‌ندین خولی گفتوگۆکانی ئاستانه‌ له‌ کازاخستان به‌رێوه‌ چووه‌ و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی ئاینده‌ی سووریا و ڕۆڵی ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ سووریا نه‌دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75703

Your Comment

You are replying to: .
captcha