به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف قوربانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 23ی گه‌لاوێژ له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: کێبه‌رکێی یاریی بالەی گه‌نجانی ئێران له ڕۆژی 19ی گه‌لاوێژه‌وه به میوانداریی شاری سه‌راوی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێکردووه و تیپی گه‌نجانی ورمێ‌ش توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتنی باش مسۆگه‌ر بکات و بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سه‌ر بکه‌وێت.
قوربانی گوتیشی تیپه‌که‌یان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا پڕۆڤه و ڕاهێنانی باشیان کردووه و ئاماده‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و پله‌ی پاڵه‌وانێتی.
شایانی باسه؛ کێبه‌رکێی یاریی بالەی گه‌نجانی ئێران له 10 تیپ و دوو گرووپی 5 تیپیدا ده‌ستی پێ‌کردبوو و تیپه به‌شداره‌کان ئه‌مانه‌ن: ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، تاران، ده‌وروبه‌ری تاران، مازنده‌ران، گوڵستان، ئیسفه‌هان، لوڕستان، ئه‌لبورز و خوراسانی ڕه‌زه‌وی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment