به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لیڕه‌زا ته‌هماسبی حاکمی شاری ئابدانان له پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند: باوکێکی خێرخواز له بکوژی سێ منداڵه‌که‌ی خۆش ده‌بێت و له سێداره ڕزگاری کردووه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و باوکه خێرخوازه حاجی که‌ره‌موڵڵا ڕه‌زایی دانیشتووی گوندی "سیا گا" بووه که له بکوژه‌که خۆش بووه.
شایانی باسه؛ ئه‌و بکوژه دوو منداڵی حاجی که‌ره‌موڵڵا و برازایێکی ناوبراوی کوشتووه که حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرابوو و ڕێوڕه‌سمی لێخۆشبوونه‌که به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان و پیاوماقووڵانی ناوچه‌که له مزگه‌وتی ئیمام حسێنی گوندی سیا گا به‌ڕێوه چوو.
Your Comment