بکوژی سێ منداڵی بنه‌ماڵه‌یێک له‌ سێداره‌ ڕزگار ده‌کرێت

به‌شی ئیلام/ کوردی- باوکێکی خێرخواز که‌ سێ منداڵی کوژراوه‌ له‌ بکوژی منداڵه‌کانی خۆش ده‌بێت و ڕێگا نادات بکوژه‌که‌ له‌سێداره‌ بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لیڕه‌زا ته‌هماسبی حاکمی شاری ئابدانان له‌ پارێزگای ئیلام ڕای‌گه‌یاند: باوکێکی خێرخواز له‌ بکوژی سێ منداڵه‌که‌ی خۆش ده‌بێت و له‌ سێداره‌ ڕزگاری کردووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و باوکه‌ خێرخوازه‌ حاجی که‌ره‌موڵڵا ڕه‌زایی دانیشتووی گوندی "سیا گا" بووه‌ که‌ له‌ بکوژه‌که‌ خۆش بووه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و بکوژه‌ دوو منداڵی حاجی که‌ره‌موڵڵا و برازایێکی ناوبراوی کوشتووه‌ که‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرابوو و ڕێوڕه‌سمی لێخۆشبوونه‌که‌ به‌ به‌شداریی کۆمه‌ڵێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان و پیاوماقووڵانی ناوچه‌که‌ له‌ مزگه‌وتی ئیمام حسێنی گوندی سیا گا به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 75698

Your Comment

You are replying to: .
captcha