کوردپرێس:
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی پێشووی قه‌زای شنگال رایگه‌یاند، بەهۆی کۆنتڕۆڵ نەکردنی سنوورەکان، چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزە دەکەنە ناوچەکە و مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال هه‌یه.
مه‌حما خه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌ڤه‌ری شنگال ناوچه‌یێكی ئارام نییه و پێویستی به سه‌قامگیری هه‌یه، چوونكه ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه ئارام نه‌بێت، ئاواره‌كانی شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال، لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەڕەشەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و و تیایدا کێشە ئەمنییەکانی خسته ڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامی شنگالدا هاتووە: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه سنوورییه‌كان، به تایبه‌ت بۆ شنگال".
دەشڵێت: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا كه توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت".
مه‌حما خه‌لیل له پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه ئه‌مەریكا، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا قائیمقامی شنگال جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بریتیه له بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر چیای شنگال، كه رێز له یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات.
قائیمقامی شنگال روونیشی كرده‌وه، ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه بووه‌ته پێگه‌یێكی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.
هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه‌ی به هاوكاریكردنی به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان تۆمه‌تبار کرد، كه پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه.
Your Comment