تورکیا: هەنگاوەکانی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سووریا بەهاوکاریی ئەمریکا دەستی پێکردووە

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی پرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا دەڵێت، کارەکانی پێکھێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەگەڵ شاندێکی شەش کەسی ئەمریکا دەستی پێکردوە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2019 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، کارەکانی پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەھاتنی شاندێکی شەش کەسی ئەمریکی بۆ شاری ئورفا، کارەکانی ژێرخانی پێکھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستی پێکردوە.

هەفتەی رابردو هەریەک لە حکوومەتی ئەمریکا و تورکیا رێکەوتنێکیان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا راگەیاند و بەپێی رێکەوتنەکە ناوچەیێکی ئارام لە باکووری سووریا دروست دەکرێت و لەژێر کۆنترۆڵی هاوبەشی حکوومەتی تورکیا و ئەمریکادا دەبێت.

راستەوخۆ پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، حکوومەتی سووریا پێکهێنانی ناوچەی ئارامی بەپێشێل­کردنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی و بنەما نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەم دا و و ئەو ناوچەیەی وڵاتەکەی بەداگیرکردن وێنا کرد، داواشی لەنەتەوە یەکگرتووەکان کرد دژی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا و تورکیا راوەستێت

News Code 75688

Your Comment

You are replying to: .
captcha