بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد مەهدی شەهریاری لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە 27 ملیار تمەن لە داهاتی نەوت وەک پشکی سنوورنشینەکان کراوەتە ئەکاونتی بانکیی ئەو هاووڵاتییانەوە.
شەهریاری گوتیشی بەپێی بنەماڵەکان بۆ ڕێژەی 300 هەزار تمەن کراوەتە ئەکاونتی بانکیی هەر یەک لە بنەماڵەکان.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە 27 ملیار تمەنەکە دراوە بە 89 هەزار و 969 بنەماڵەی دانیشتووی سەر سنوورەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا.
Your Comment