بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بەهێزی شەڕکەری بیانیی نییە و پێداچوونەوەش بەمانەوە یان نەمانەوەی ڕاوێژکارە سەربازییەکان دەکەین.
لە ڕۆژی ٥-١- ٢٠٢٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لەناو خاکی عێراق پەسەند کرد.
Your Comment