شاندێکی ئەمەریکی بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام گەیشتە ئورفا

بەشی تورکیا- وەک ئامادەکارییێک لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە شانلی ئورفا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند: "وەک ئامادەکارییێک لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە ئورفا".

به‌ پێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، کارەکان بۆ دروست کردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش تایبەت بە ناوچەی ئارام کە پلانی دروست کردنی داڕێژراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا، دەستی بەکارەکان کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی ٦ کەسی شاندی ئەمریکی گەیشتنە ئورفا. پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌وێته‌ گه‌ڕ".

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75665

Your Comment

You are replying to: .
captcha