کوردپرێس:
سه‌رۆک عه‌شیره عه‌ره‌به‌کانی باکووری سووریا به هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووزیان وت: دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا قبووڵ ناکه‌ین.
محه‌مه‌د تیره‌کی سووسان سه‌رۆک عه‌شیره‌ی "السبخا" له لێدوانێکدا گوتی: لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته دوورن له ڕاستییه‌وه. به‌م ئیدعایانه تێده‌کۆشن بیانوویێک بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بدۆزنه‌وه.
ته‌لال سوبات سه‌رۆک عه‌شیره‌ی "جباط" ڕایده‌گه‌یێنێت: سه‌رۆک کۆماری تورکیا نیگه‌رانه له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی دیموکراتیکی باکووری سووریا. ئێمه لێره‌وه په‌یامێکمان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌یه که تورکیا هه‌لقۆستنه‌وه له‌وان ده‌کات و پهیامهکهشمان ئه‌مه‌یه: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تورکیا له ڕێگای ئه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه له سووریا ده‌کات ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن. ده‌رکه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕووی ئه‌واندا ئاوه‌ڵایه.
فه‌هد شه‌لاش سه‌رۆک عه‌شیره‌ی "به‌نی سه‌عید" جه‌ختی کرده‌وه: له بنه‌ڕه‌تدا باکووری سووریا ناوچه‌یێکی ئارامه. تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا چڕ ده‌کاته‌وه. ئێمه دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی سوپای تورکیا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا متمانه‌مان به ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و په‌یامه‌کانی ئه‌م پێکهاته سیاسییه هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که هاووڵاتییانی سووری نه‌بنه داره‌ده‌ستێک بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی داوا له‌و په‌نابه‌رانه سوورییانه‌ی نیشته‌جێی تورکیا ده‌که‌ین که بۆ وڵات و ناوچه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment