بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پڕۆسەیەدا هێزەكانی عێراق توانیویانە زیاتر لە 10 تونێل و 20 مۆڵگەی داعش لەناو ببەن و هەروەها زیاتر لە 40 بۆمبی چێنراو دەستیان بەسەردا گیراوە و 18 داواكراویش دەستگیر كراون و 4 تیرۆریستیش كوژراون.
لە مانگی تەمووزی رابردوودا قۆناغی یەكەم و دووەمی پاككردنەوەی ناوچەكان لە پاشماوەكانی داعش لەژێر ناونیشانی "ئیرادەی سەركەوتن" دەستی پێكرد.
ئەو پڕۆسە سەربازییانە ناوچەكانی سەر بە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوای گرتەوە تاكوو سنوورەكانی سووریا.
پێشتر لیوا یەحیا رەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق رایگەیاندبوو كە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعشە لە ناوچەكانی باكووری بەغدا كە بەم دواییانە بووبوونە مۆڵگەی تیرۆریستان.
پێشتریش رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی ئەمەریكی ئاماژەی بەوە كردبوو كە سەرەڕای ئەوەی داعش رووبەڕی خاكێكی زۆری لە عێراق و سووریا لەدەستداوە، بەڵام هێشتا خاوەنی نزیكەی 18 هەزار چەكدارە و توانای جموجۆڵی ماوە و دەتوانێ ئاڵۆزی و ترسی گەورە دروست بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment