شەش چەکداری پەكەكە لە هەرێمی كوردستان کوژران

بەشی تورکیا- لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا شەش چەکداری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە هەرێمی كوردستان کوژران.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە: "لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، شەش گەریلای پەكەكە لە هەردوو ناوچەی حەفتانین و گارا لە هەرێمی كوردستان لە چالاکی خراون".

وەزارەتی بەرگریی توركیا جەختی كردوەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، ژمارەیێک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆسەر ئامانجەكانی پەكەكە لە حەفتانین و گارا ئەنجام دراون و ئۆپەراسیۆنەكانیشیان بەردەوام دەبن.

تا ئێستا ناوەندی راگەیاندنی باڵی سەربازی پەكەكە لەو بارەوە هیچ راگەیەنراوێكی بڵاو نەكردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75636

Your Comment

You are replying to: .
captcha