کوردپرێس:
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کرده‌وه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه په‌سه‌ندی بڕیاری سزادانی هه‌تاهه‌تایی کردووه بۆ 16 تۆمه‌تباری هه‌وڵی کووده‌تاکه به جۆرێک 14 که‌سیان به سزای هه‌تاهه‌تاییی توند (مشدد) و دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش به سزای هه‌تاهه‌تایی.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که ئه‌و 16 که‌سه سه‌رجه‌میان فه‌رمانبه‌ر و پله‌داری سه‌ربازی تورکیا بوون و جگه له تۆمه‌تی پلان‌داڕشتن بۆ کووده‌تا تۆمه‌تی پێشێل کردنی ده‌ستوور و ئه‌ندامێتیی ڕێکخراوه‌که‌ی فه‌تحوڵڵا گولهنیشیان به سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.
هاوکات دادگا بڕیاری دا به سزای 15 ساڵ زیندانی کردن بۆ (ئاده‌م حهدوتی) فه‌رمانده‌ی یه‌که‌می سوپای دووه‌می تورکیا به تۆمه‌تی هاوکاری و به‌شداری له کووده‌تاکه‌ی تورکیادا که له هه‌مان کاتدا ناوبراو پێشتر به‌رپرسی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناوچه‌ی (سووری ئامه‌د)یش بوو.
شایانی باسه؛ مانگی حوزه‌یرانی ڕابردووش دادگای تورکیا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ 151 تۆمه‌تباری کووده‌تا شکستخواردووه‌که ده‌رکرد که زۆرینه‌یان به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی پێشووی تورکیا بوون.
فه‌رمانی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییی توند له تورکیادا به توندترین جۆری سزا داده‌نرێت به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی (2002) واته له‌و کاته‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له تورکیادا هه‌ڵگیرا.
ئه‌م سزایه‌ش به جۆرێکه که سزادراوان به سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییی توند هیچ فه‌رمان و حوکمێکی مه‌رجدار نایانگرێته‌وه ته‌نانه‌ت فه‌رمانی لێخۆشبوونی تایبه‌تیش به مه‌به‌ستی ئازادبوون له زیندان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment