بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) ئەمڕۆ راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2022ـی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان بڵاو کردەوە و تیایدا جەخت دەکاتەوە لەوەی ساڵی رابردووش هاوشێوەی ساڵانی پێشتر مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا لەژێر هەڕەشەی هەمەلایەندا بووە.
ئەو ڕێکخراوەیە پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی دەڵێت :حکوومەتی هەرێم لە ساڵی 2022دا بەردەوام بووە لە هەڕەشەکردن لەسەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی."
هیومان رایتس وۆچ زیادی دەکات: "حکوومەتی هەرێم ژمارەیەک یاسا کە ناوەڕۆکەکەیان ڕوون نییە لەدژی رەخنەگرانی بەکاریهێناون کە بۆچوون و رای خۆیان بەرامبەر حکوومەت خستوەتەڕوو، هەروەها لە ئابی ساڵی رابردوودا بەهۆی داواکردنی خۆپیشاندانێکەوە، حکوومەتی هەرێم دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیر کرد".
Your Comment