بلوومبێرگ: ئه‌مریکا تورکیای لا گرنگتره‌ تاوه‌کوو کوردی سووریا

به‌شی جیهان- ئێلی لیک له‌ یادداشتێکدا ده‌نووسێت: دروسته‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێگری له‌ هێرشی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌کات به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ئه‌مریکا تورکیای لای گرنگتره‌ تاوه‌کوو کوردی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا و ئه‌مریکا پاش هه‌ڕه‌شه‌ تونده‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ نیسبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردی سووریا له‌ ئه‌گه‌ری دروست‌نه‌کردنی ناوچه‌ی ئارامی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌ باکووری سووریا له‌ ئه‌نجامدا ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی که‌ ناوه‌ندێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ پێکبهێنن.

ئێلی لیک گۆشه‌نووسی بواری ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بلوومبێرگ ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا له‌پێناو دروست‌کردنی هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایێک و هێزی کوردی سووریا وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌لایێکی‌تر به‌ سوودمه‌ند ده‌زانێت به‌ڵام ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی خۆی و هاوپه‌یوه‌ند به‌ هاوپه‌یمانێکی گه‌وره‌تر کورد وه‌لاوه‌ ده‌نێت.

ناوبراو نووسیی: کورده‌کانی سووریا له‌ نه‌بوونی هێزێکی کارامه‌ی عه‌ره‌بی خۆجێیی بوونه‌ هاوپه‌یمانێکی باش بۆ ئه‌مریکا له‌ سووریا و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکایه‌ که‌واته‌ شتێک که‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا نییه‌ ته‌زمینی ئه‌مریکایه‌ بۆ کورد به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی ئه‌وان.

گۆشه‌نووسی بلوومبێرگ له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ستراتێژیی گه‌وره‌تری ئه‌مریکا ڕوو له‌ هێزی کوردی سووریا یان یه‌په‌گه‌ ده‌ڵیت: ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ یارمه‌تیی ئێوه‌ ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئێمه‌ ده‌ردیسه‌ر و کێشه‌ بۆ هاوپه‌یمانێکمان دروست بکه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ ئێوه‌ ناپارێزین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75629

Your Comment

You are replying to: .
captcha