به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆنای گۆبیلای وته‌بێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و دانووستانانه‌ی که به بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باکووری سووریا له نێوان تورکیا- ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی پێ‌کردبوو ئه‌نجامێکی باشی لێکه‌وته‌وه و دوو لایه‌ن ڕێککه‌وتن. ئه‌نجامی دانووستانی نێوان دوو وڵات ئیجابییه چوونکه بژارده‌ی جه‌نگی لابردووه. ئه‌نجامی دانووستانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه ئارامه‌که به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که دیکه‌ی به‌رده‌نگانی سه‌ره‌کیی دانووستانه‌که ئاماده نه‌بوون کێشه‌ی هه‌یه. ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌ریده‌خات هه‌ر کاتێک بمانه‌وێت ده‌توانین کێشه و مه‌سه‌له‌کان له‌سه‌ر مێزی دانووستان و له ڕێگای دایالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ریان بکه‌ین. ئه‌م دانووستانانه جارێکی‌تر ده‌ریده‌خات که پێداگریی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته -که ساڵگارێکه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ده‌که‌ین و ده‌ڵێین دانووستان ته‌نها ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه- تا چ ڕاده‌یێک دروست و لۆژیکانه‌یه. هیوادارم ئه‌م ڕه‌وشته که شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی لاده‌بات کارتێکه‌رییێکی هه‌میشه‌یی ببێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: تورکیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که وه‌ک پاندۆل له نێوان مۆسکۆ و واشنتن هاتوچۆ بکات ده‌بێ دیدار و دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا ئه‌نجام بدات. مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان له ڕێگای دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مریکاوه چاره‌سه‌ر ناکرێت. ساڵگارێکه که ڕای‌ده‌گه‌یێنین به بێ هێزێکی‌تر ده‌توانین کێشه‌کانمان له ڕێگای دانووستان و دایالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
وته‌بێژه‌که‌ی هه‌ده‌په له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا باسی له په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانیی ئیمرالییه‌وه کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رێمێکی ئاشتی دروست بکات ده‌بێ زه‌مینه‌ی ئاماده‌بوونی ئۆجه‌لان له پڕۆسه‌ی دانووستانه‌کان فه‌راهه‌م بکات. له دۆخێکی هه‌ستیاری وا دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر گرنگه. جیا له‌و په‌یامه‌ی که دیداره‌که هه‌یه‌تی؛ گۆشه‌گیری کارێکی نامرۆڤانه‌یه. دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی مافێکی ئاساییه. له نێوان ساڵانی 2013-2015 له‌و پڕۆسه‌یه که ئۆجه‌لان تێیدا ئاماده بوو؛ سه‌رده‌مێک بوو که له تورکیا هه‌رێمی ئاشتی جێگیر کرابوو. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ده‌یانهه‌وێت مه‌سه‌له‌کان له ڕێگای دانووستان و دایالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن یه‌که‌م کارێک که ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن کۆتایی‌هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لانه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment