کوردپرێس:
حاتەم بن حەسەن قادی، وەزیری حەجی سعوودیە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەمساڵ وەرگرتنی ڤیزا بۆ حاجیان ئاسانکاریی زۆری تێدا کراوە و سەرکەوتن بەدەست هاتووە، بەجۆرێک یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە رێگای ئینتەرنێت ڤیزای پێدراوە.
ناوبراو راشیگەیاند، 350 هەزار خێوەت کە ئامێری فێنکەرەوەیان تێدایە دانراون.
به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی دوایین فه‌ریزه‌ی حه‌ج، حاجییانی كورد له شاری مه‌ككه به‌ره‌و چیای عه‌ره‌فه به‌ڕێكه‌وتن.
وه‌ستانی حاجییان له چیای عه‌ره‌فه، یه‌كێكه له روكنه‌كانی به‌جێهێنانی حه‌ج و ئه‌مشه‌ویش حاجیان له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی گرتهیێكی ڤیدیۆیی، كه تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه یاوه‌ریی حاجییان ده‌كه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، حاجییان له رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عه‌مره رازین.
ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف، چێشتلێنه‌ری كورد خواردنی بۆ حاجیانی كورد له سعوودیه ئاماده كردووه.
Your Comment