میت و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا دیدارێکی نهێنییان ئه‌نجام دا

به‌شی سووریا- ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت) دیدارێکی نهێنییانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا و هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز له‌ هه‌واڵێکدا ئیدیعای کرد که‌ ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت) دیدارێکی نهێنییانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا و هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان ئه‌نجام دا و ڕێگاکانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ناوچه‌کانی باکووری سووریا له PYD‌ بۆ ENKS پاش هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا که‌ عه‌بدولحه‌کیم به‌شار سکرتێری گشتیی حیزبی کوردستانی دیموکراتی سووریا، نازم حاکم، عه‌بدوڵڵا کادۆ و فه‌یسه‌ڵ یووسف به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ENKS و عه‌بدولباست عه‌بدولعاتف سه‌رهه‌نگی پێشووی سوپای سووریا به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا ئاماده‌ بوون له‌باره‌ی بابه‌ته‌ جۆراوجۆره‌کان له‌وان دوایین دۆخی عه‌فرین و هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ گفتوگۆیان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75615

Your Comment

You are replying to: .
captcha