ژماره‌یێک خێمه‌ی دیکه‌ی ئاواره‌کانی شنگال سووتان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جارێکی دیکه‌ ئاگر له‌ نزیک شوێنی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوو له‌ که‌مپی چه‌مشکۆی ئاواره‌کانی شنگال له‌ شارۆچکه‌ی زاخۆ که‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێک خێمه‌ی ئاواره‌کان سووتان.

کوردپرێس:

کاتژمێر 3:45 خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 9ی ئابی 2019 جارێکی دیکه‌ ئاگر له‌ که‌مپی چه‌مشکۆ له‌ سنووری شارۆچکه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک که‌وته‌وه‌ و دوای سووتانی ژماره‌یێک خێمه‌ ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ کرا.

خدر دیرۆ خانسووری دانیشتووی که‌مپه‌که‌ به‌ ڕۆژنیووزی وت: به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه‌ ئاگره‌که‌ دروست بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج خێمه‌ به ‌ته‌واوی که‌لوپه‌له‌کانی ناویه‌وه‌ سووتان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه‌ و ئاگره‌که‌ به ‌زوویی کۆنترۆڵ کراوه‌ و ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ زیانی زیاتری هه‌بێت.

که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره‌ له‌ کاتێکدایه‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ هه‌مان جێگا به ‌دووری ته‌نها چه‌ند مه‌ترێک ئاگر له‌ چه‌ند خێمه‌یێکی دیکه‌ به‌ر بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75613

Your Comment

You are replying to: .
captcha