بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردووە رایگەیاندووە: " ئاسایشى هەولێر رێگە بە هیچ ئاوارەیێکى کەمپى مەخموور نادات بچنە هەولێر لەکلتێکدا بەشى زۆرى کار و پیشە و کڕینى داویستییەکانى ئەو کەمپە لەسەر هەولێرە".
سۆران عومەر ئاماژەى بەوەش کردووە، بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشى و منداڵ بوون و خوێندن و زۆرى بوارى دیکە ئاستەنگیان بۆ دروست کردووە و فڕۆکەکانى تورکیاش بۆردوومانى کەمپەکەى کردووە کە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێى زۆرى لاى دانیشتوانى کەمپەکە دروست کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە داواى کردووە رەوشى مرۆیی کەمپەکە تێکەڵ بە هیچ بابەتێکى سیاسى نەکرێ و رێگرییەکان لەسەر کەمپەکە هەڵبگیرێت.
لەدواى رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر کە سێ کەس لە ریستۆرانێکدا کوژران گەمارۆ خراوەتە سەر کەمپى مەخمورو رێگە بە هاتووچۆى دانیشتوانى کەمپەکە نادرێت سەردانى شارى هەولێر بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment