دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کارەساتی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

بەشی سووریا- نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە مەترسیی دەستێوەردانی سەربازیی لە سووریا دوابەدوای رێككەوتنی نێوان توركیا و ئەمەریكا لەبارەی پێكهێنانی ناوچەی ئارام و رایدەگەیەنێت: هەر دەستوەردانێكی سەربازی كارەساتی مرۆیی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێكدا نەجات روشدی راوێژكاری گیر پیدەرسۆن نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا رایگەیاندووە: لایەنە مرۆیی و دامەزراوە فریاگوزارییەكان مەترسیی ئەوەیان هەیە دەستوەردانی سەربازی رووبدات كە كێشەی مرۆیی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە ناوچەكە.

ئەو راوێژكارە نیگەرانیی خۆشی دەربڕیوە لە نەمانی ئاگربەست لە ئیدلەبی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و پێی وایە تێكشكانی ئەو ئاگربەستە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان هاوڵاتیی مەدەنی لە ناوچەكە.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی هێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا و كۆنترۆڵ كردنەوەی زۆرێک لە گوند و شارۆچكەكانی سەربە شاری حەما، توركیاش هێزی سەربازیی زۆری لەو ناوچانەی سووریا بڵاوەپێكردوە كە لەژێر كۆنتر‌ۆڵی خۆیدان.

ڕۆژی چوارشەممە هەریەک لە تورکیا و ئەمەریكا لە چوارچێوەی رێوشوێنە سەرەتاییەكانی تایبەت بە پێكهێنانی ناوچەی ئارام لە سووریا، رێككەوتن بۆ پێكهێنانی ناوەندێكی هەماهەنگی سەربازیی لەنێوان هەردولادا.

پێشتریش مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندبوو كە هەر هێرش و پڕۆسەیێکی سەربازیی بۆ سەر باکووری سووریا و رۆژهەڵاتی فورات لەلایەن تورکیاوە، مایەی قبووڵ كردن نییە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی سوزجی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75610

Your Comment

You are replying to: .
captcha