بەرپرسی ماڵی ئێزدییەکان: بەشێک لە کچانی ئێزدی براونەتە سعوودیە و ئیمارات و ئوردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ماڵی ئێزدییەکان ئاشکرای دەکات ژمارەیێک لە کچانی ئێزدی لە لایەن داعشەوە براونەتە ئیمارات و سعوودیە و ئوردن و وەک سەبایا و کەنیزەک فرۆشراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح حسێن، بەرپرسی ماڵی ئێزدییەکان لە عێراق بە رۆژنامەی القدس-ی وتووە: ژمارەیێک هاوڵاتیی ئیماراتی و سعوودی و ئوردنی کچانی ئێزدیان وەک سەبایا لە چەکدارانی داعش لە سووریا کڕیوە و بردوویانەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە هەوڵی جددی بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کچانە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کەسوکاریان.

پێشتریش عەلی خانسۆری چالاکوانی ئێزدی ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردبووە و ئاشکرای کردبوو لە شاری دێرەزووری سووریا چەکدارانی داعش بازاڕێکی گەورەیان بۆ مامەڵەکردن بە کچان و ژنان و منداڵانی ئێزدییەوە دروست کردبوو و لە رێگەی ژمارەیێکی دەڵاڵی سوورییەوە ئەو کچانە بە هاوڵاتیانی سعوودی و ئیماراتی فرۆشراون.

لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئاشکرای کرد؛ شەش هه‌زار و 417 هاوڵاتیی ئێزدی رفێنراون و لەو ژمارەیەش سێ هه‌زار و 509 كه‌س ئازاد کراون و تائێستاش دوو هه‌زار و 908 كه‌س بێسەروشوێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75606

Your Comment

You are replying to: .
captcha