بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکیدا ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی گفتوگۆی قووڵی سێ ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردووە و ڕاشیگەیاند لە دیداری نێوان بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا لە بارەی پێکهێنانی ژووری ئوپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا گەشتوونەتە ڕێککەوتن.
هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا نووسراوە: بە مەبەستی هەڵگرتنی یەکەم هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا بڕیاریان داوە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ژووری ئوپەراسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن و ئەو ژوورەش بە زووترین کات دادەمەزرێت.
Your Comment