بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خه‌سره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە باس‌نیوز-ی ڕاگەیاندووە پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکووکیش ئەنجام بدرێت، ئەوان لە بڕیارەکە ناڕازی بوون.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار کردووە. گوتیشی: ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە کاندیدمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری کردبێت.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه، خه‌سره‌و گۆران ده‌ڵێت: "له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕگه‌یێک زیاد كراوه، ده‌ڵێت ده‌بێت ئاواره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووک له پارێزگاكانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، ئێمه ده‌پرسین چۆن ده‌توانین ده‌نگ بده‌ن؟ كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه بێت، ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره بن؟، ئه‌مه ناده‌ستوورییه".
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باسى له‌وه‌ش كرد: "له ده‌ستووردا ده‌ڵێت «هه‌ر هاووڵاتییێكی عێراق بۆی هه‌یه له هه‌ر كوێ مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، ده‌نگ بدات و ئاسانكاری بۆ بكرێت»، ئێ باشه له دهۆک 238 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ی مووسڵ هه‌ن، چۆن ده‌نگ بده‌ن؟ له هه‌ولێر 138 هه‌زار ده‌نگده‌ری مووسڵ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌ن، ئه‌وان چۆن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌نگ بده‌ن؟ بۆیه ئێمه له‌سه‌ر مادده‌ی 16ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵامان تۆمار كردووه و پێمان وایه له‌دژی یاسا بڕیار دراوه".
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە جگە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی و بەشێکی کەم لە پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەنگیان پێی داوە، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە کەرکووکیشەوە بەڕێوە دەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment