بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند کە نەجاح شەمەرى لەگەل نوێنتەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و بەرپرسى دۆسیەى بێسەروشوینانى کوەیت کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نەجاح شەمەری ئاماژەى بە بڕیارى تەرخان کردنى فڕۆکەیێکى سەربازیى کردووە بۆ گواستنەوە و گەڕاندنەوەى روفاتى کوەیتیەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و مانگى سوور.
بڕیارەکەى وەزارەتى بەرگرى دواى ئەوەدێت کە لە کۆتایى مانگى تەمووزى رابردوودا راگەیەندرا لە سەماوە گۆڕێکى بە کۆمەڵى کوەیتیەکان دۆزراوەتەوە کە 40 روفاتى تێدایە و بۆ سەردەمى داگیرکردنى ئەو وڵاتە لەلایەن رژێمى پێشووى عێراقەوە دەگەڕێتەوە لە ساڵى 1990.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment