به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا په‌نجه‌ڕاوه‌شاندنی به‌رپرسانی تورکیا دژی کوردی سووریا زیاد بۆته‌وه و ئاماده‌ییی ته‌واوی خۆیان ڕاگه‌یاندووه و باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر داواکارییه‌که‌یان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵاییی 32 کم له باکووری سووریا جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌وا ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه کوردییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وان له ناوچه‌که ده‌رده‌که‌ن و به زۆره‌ملێیش ئه‌و ناوچه‌یه دروست ده‌که‌ن.
ئه‌مریکا هه‌وڵی دا که له ڕێگای ئاراسته‌کردنی چه‌ندین پێشنیار هه‌رچه‌ند نه‌ک به قه‌ده‌ر داخوازییه‌کانی تورکیا ڕێگری له ڕووداوێکی وا بکات. ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به ئه‌نجامدانی کارێکی وا له‌لایه‌ن تورکیاوه هۆشداری دا و ئه‌و بابه‌ته‌ی به کارێکی قبووڵ‌نه‌کراو وه‌سف کرد. به‌ڵام میدیا ڕۆژئاوایییه‌کان وه‌ک تێلێگراف، تایمزی له‌نده‌ن، واشنتۆن پۆست و فارن پاڵسی پێیان وایه که ئه‌گه‌ر تورکیا کوردی سووریا بکاته ئامانج ئه‌مریکا ناتوانێت کارێک بۆ ئه‌وان ئه‌نجام بدات.
گۆڤاری تایمز و فارن پاڵسی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که تورکیا و ئه‌مریکا دوو وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆن و وه‌بیری ده‌هێننه‌وه که هیچ یه‌ک له ئه‌ندامانی ناتۆ ناتوانن بۆ پشتیوانی له هێزێکی نافه‌رمیی بیانی -کوردی سووریا و ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی- شه‌ڕێکی ده‌سته‌وخه ده‌ست پێبکه‌ن.
دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی له‌مباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی تێلێگرافی وتووه: ئه‌مریکا نایه‌وێت هاوپه‌یمانی کوردی خۆی له سووریا -که له ئێستادا پێویستی به یارمه‌تییێکی به‌په‌له‌یه- به‌جێبێڵێت به‌ڵام بڕیاریش نییه هێزی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی خۆی له ناتۆ بکاته ئامانج.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که ده‌بێ ڕیئالیست بین؛ ئه‌مریکا هه‌رگیز ناتوانێت پشتیوانی له ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی بکات که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولییه‌وه به فه‌رمی ناناسێندرێت.
ڕۆژنامه‌ی سان چاپی له‌نده‌ن له زاری کارناسانی ڕۆژئاواییه‌وه نووسیی: ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا ئه‌وا ناتۆ ده‌ستێوه‌ردانێکی له‌مباره‌وه نابێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ته‌ئکیدی کرده‌وه که کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌های هه‌یه که ڕێگری له کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات و به‌م شێوازه ده‌زانین که ئه‌مریکا ناتوانێت پشتیوانییێکی به‌ربڵاو له کوردی سووریا بکات.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ڕوونی نه‌کردۆته‌وه که مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های کۆنگرێس بۆ ڕێگری له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا چییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment