کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019 کاتژمێر 18:00 گرووپی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئازادکردنی ده‌میرتاش له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه که‌مپه‌ینێکی بۆ ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕێکخست به جۆرێک که هه‌ر که‌سێک له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه وێنه‌یێک به هاشتاگی (freeDemirtas#) "ئازادی بۆ ده‌میرتاش" ده‌گرێت و بۆ پشتگیری له ئازادکردنی هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په بڵاوی ده‌کاته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوودا جگه له په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ئه‌ندامانی خێزانی ده‌میرتاش، چه‌ندین که‌سایه‌تی و نووسه‌ر و چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی دیاری ناوخۆیی و بیانی پشتگیریی خۆیان بۆ که‌مپه‌ینه‌که ڕاگه‌یاندووه له دیارترین که‌سایه‌تییه بیانییه‌کانیش کلاودیا ڕۆس جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، کاتیا که‌یسن سه‌رۆکی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی، بین بێری ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، جیم ئۆزده‌میر ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 4ی نۆڤێمبێری 2016 پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یێک له په‌رله‌مانتارانی تورکیا هه‌ڵگیرا و دوای ئه‌و بابه‌ته‌ش سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێدیرنه کرا. ناوبراو ماوه‌ی سێ ساڵه به بێ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی دژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه زیندانی کراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment