بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ 6ی ئەگێستی 2019 جووڵەکانیان لەناوچەی سەر سنووری باشووری تورکیا- کوردستانی سووریا چڕ کردۆتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هێزە سەربازییەکانی ئەرتەشی تورکیا لەسەر سنووری سرکانی جووڵەکانیان دەست پێکردووە و بە ئاوڕدانەوە لە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی بەرپرسانی ئەنقەرە ئەگەری هێرشی سەربازی لە ئانوساتدایە.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆوە ژمارەیێکی زۆر هێز و کەرەستەی سەربازییان بۆ گوندی تەل خێنزیر لە ناوچەی مەبرووکە هەڵکەوتوو لە خاڵە سنوورییەکانی سرکانی ناردوو. ئەم ناردنی هێزە لە بەیانییەوە دەستی پێکردووە و تادێت چڕ دەبێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم جووڵە سەربازییانەدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەخولێنەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکارت ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە هێرشێکن.
سەرچاوە: Diken
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment