به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری سه‌ربازیی تورکیا ئاماژه‌ی به ئاماده‌کارییه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته کرد بۆ داخڵبوونیان به ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و به هه‌واڵده‌رییRİA Novosti ی ڕووسیای گوت: پاش جێژنی قوربان هێزی چه‌کداری تورکیا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ست پێده‌کات که له‌م ڕۆژانه‌دا قسه‌یێکی زۆر له‌باره‌ی ده‌وترێت و ده‌چنه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌ردۆغان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریای دیموکرات و به دوای 11ی ئهگێستی 2019 ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌دات.
شایانی باسه؛ ئه‌م لێدوانانه له حاڵێکدا ڕاده‌گه‌یێندرێت که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له دوایین لێدوانی‌دا به ڕاشکاوانه باسی له داخڵبوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment