کوردپرێس:
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له 18ى شوباتى 2019 ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى واژۆ کرد و پۆستى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى هه‌رێمى به‌رکه‌وتووه و زیاتر له 40 ڕۆژه نه‌یتوانیوه له نێوان سێ کاندیدا یه‌کێکیان یه‌کلا بکاته‌وه که ئه‌وه‌ش بۆته ڕێگر له به‌رده‌م پێکهێنانی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
دڵخواز کاکه‌ڕه‌ش سکرتێرى جڤاتى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت: "تا ئێستا دوو کاندیدى فه‌رمى بۆ پۆستى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌یه ئه‌وانیش کاک (مسته‌فاى سه‌ید قادر و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم) و به نافه‌رمى باسى جه‌مال محه‌مه‌د ده‌کرێت و له زمانى خۆیه‌وه نه‌مبیستووه خۆى کاندید کردبێت."
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى 25ى ته‌مموزى 2019 جڤاتى گشتى و نیشتمانى و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن که بڕیاره‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن واده‌که‌ى به‌سه‌رچوو و درێژ کرایه‌وه بۆ 14ى ئه‌یلول و ئه‌مه پرسى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پۆستى جێگرى سه‌رۆکی هه‌رێمی دواخست و هیچ کێشه‌یێکى تێدا نییه.
سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌کلای ده‌کاته‌وه جا نازانرێت پێش جه‌ژنى قوربان ده‌بێت یا دواى جه‌ژن چوونکه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌کۆکان و باژێروان و ژووره‌کان له‌وباریه‌وه ده‌کرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونى هاوڵاتی که له چه‌ند ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستى که‌وتووه ئه‌و حیزبه ده‌یه‌وێت مسته‌فا سه‌ید قادر کاندید بکات بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌ڵام کاندیدبوونى محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم و ناوهێنانى جه‌مال محه‌مه‌د پرسه‌که‌ى دوا خستووه و گۆڕان ده‌یه‌وێت "به بێ کێشه" ئه‌م پۆسته یه‌کلا بکاته‌وه.
شایانی باسه؛ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌رپرسى هێزه‌کانى 70ى دیاری کرد وه‌ک کاندید بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم و له ئێستادا چاوه‌رێى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌کرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 27ی 7ی 2019 محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌که ده‌ستی له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن کێشایه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ململانێ له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment