ڕەنگە کوردەکانی سووریا لەبەر هێرشی تورکیا پەنا بۆ دیمەشق بەرن

بەشی جیهان- دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاندووە مومکینە کوردەکانی سووریا لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان، جارێکی دیکە داوا لە حکوومەتی سووریا بکەن بەرگرییان لێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی باڵای تورکیا لەوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەم دواییەدا هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر ئەمەریکا مۆڵەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سووریا بە تورکیا نەدات هێرشێکی بەربڵاو بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان ئەنجام دەدەن و دەرکردنی هێزە کوردەکان دەست پێدەکات.

بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا لە ساڵی 2018 بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا داوای یارمەتییان لە حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان کرد بەڵام بەهۆی قبووڵ نەکردنی مەرجەکانی دیمەشق لە کۆتاییدا تورکیا هێرشی کرد و کورد بەناچار عەفرینی چۆڵ کرد و لە ساڵی 2018وە تا ئێستا ئەو ناوچە لەژێر کونترۆڵی تورکیا و ئەرتەشی ئازاد-دایە.

دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان بە فایننشاڵ تایمزیان وتووە ڕەنگە ئەمەریکا ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا نەکات و جارێکی دیکە ناچار ببن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان ڕوو لە دیمەشق بکەن.

هەرچەند کە دۆناڵد ترەمپ پێشتر هۆشداری دابوو کە لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئابووری ئەو وڵاتە دەڕووخێنێت بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکی بە واشنتن پۆستیان وتووە هەڵویستەکانی ترەمپ لەبەرامبەر تورکیا هێورتر بووەتەوە و چاوەڕوان ناکرێت لەبەرامبەر هێرشی ئەنقەرە بۆ سەر هێزە کوردەکان هەوڵێک بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75522

Your Comment

You are replying to: .
captcha