به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی پاییزی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له باکووری سووریای ده‌رکرد پێشنیارێکیشی له‌باره‌ی دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا خسته‌ڕوو. سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا سووره له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و پێشنیاری کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له هه‌بوونی هێزی کورد له نزیکه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه- ناوچه‌یێکی پارێزراو به بێ هێزی کوردی سووریا دروست بکرێت.
تورکیا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌مریکا ده‌ربڕی به‌ڵام ڕای‌گه‌یاند ده‌بێ ناوچه‌که به قووڵاییی 32 کم دروست بکرێت که ئه‌گه‌ر کارێکی وا ئه‌نجام بدرێت کۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م شاره کوردنشینه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریا ده‌که‌وێته ده‌ست تورکیا که نه کورد و نه ئه‌مریکا ئه‌و داواکارییه‌ی تورکیا په‌سه‌ند ناکه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکییه‌وه نووسیی: هێشتا واشنتن له دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا بێ‌هیوا نه‌بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه 5ی ئابی 2019 شاندێکی دیکه‌ی ئه‌مریکا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی ئابی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر ناوچه پارێزراوه ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ی تورکیا له باکووری سووریا دروست نه‌کرێت ئه‌وا تورکیا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به هێزه کوردییه‌کان ئه‌نجام ده‌دات که له‌م ئه‌گه‌ره‌دا مومکینه گیانی هێزه ئه‌مریکییه جێگیرکراوه‌کانی باکووری سووریا بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له ژماره‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆیدا باسی له ورده‌کاریی پێشنیاری ئه‌مریکا به تورکیا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من کردووه و نووسیویه‌تی: ده‌بێ ناوچه پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا به قووڵاییی 9 مایل یان 15 کم و به درێژایی 87 مایل یان 140 کم دروست بکرێت.
واشنتن پێشنیاری کردووه که پاش کشانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا له ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراو هێزی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ری هێزه کوردییه‌کان له‌ناو ده‌به‌ن و چاودێری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
له‌لایێکی دیکه‌وه ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیای وتووه: نابێت تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدات که هێزه‌کانی ئه‌مریکای تێدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment