بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەنجام دانی هیچ چالاکییێک دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەکار ناهێنرێن.
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، ئاماژەی بەوەداووە " ئەو ژمارە سەربازە تەنها بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق ماونەتەوە و بە هیچ جۆرێک بەشدار نابن لە هەر شەڕ و هێرشێک کە ئەمریکا بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامی دەدات".
ناوبراو ئاماژەشی بە هەبوونی پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوان ئەمریكا و ئێران دا و گوتی "ئێستە پێویستیمان بە كردنەوەی هیچ كەناڵێكی نوێی پەیوەندی نیە لەگەڵ ئێراندا، چوونكە ئەمریكا پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا هەیە".
تولەر دووپاتیشی كردەوە كە ئەمریكا دەیەوێ لە ڕێگەی دیبلۆماسیەوە كێشەكانی لەگەڵ ئێراندا چارەسەر بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment