بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتبوو: "زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دەستیپێکردوە بەمەبەستی چارەسەرکردنى کێشەکان و ئهنجامدانى ئهو گۆڕانکاریانەى هەردوو تیمى وەزاریى پارتى و یەکێتى کردوویانە و گەر کێشەکان چارەسەر کران، قوباد تاڵەبانى دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیرانى ههرێم، چونکە ئەو لایەنگری رێکەوتنە".
لە وەڵامدا سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە: "قوباد تاڵەبانی هیچ بڕیارێکی نوێی نەداوە لەبارەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".
ناوبراو دەشڵێت: "هەر کاتێک قوباد تاڵەبانی بییەوێت لەوبارەیەوە قسە بکات، ئەوا تەنها جەنابیان یا بەندە وەک وتەبێژ لێدوانی لەسەر دەدەین".
بەوتەی سەمیر هەورامی، ئەو جۆرە بڕیارانە پێشتر بە راوێژکردن لەگەڵ سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەکارییان بۆ دەکرێت".
Your Comment