بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومهر گوڵپى ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهبارهى کێشهکانى بهرزبوونهوهى بههاى دۆلار و دابهزینى بههاى دینار لە عێراق له فهیسبووکى خۆی دەنووسێت: "عێراق هێندە پارەی کاشی هەیە کە نەوەک ئەتوانێ نرخی دینار ڕاگرێ و کۆنترۆڵی بکات، بەڵکوو لەئێستاوە بوودجەی ساڵی (2023)ی مسۆگەرە".
ئهو پهرلهمانتاره باس لهوه دهکات، "بەهەموو پێوەرێکی زانستی، ئێستا و لانیکەم تا ماوەی ساڵێکی تریش، دۆخی دارایی (نەک ئابوری) عێراق زۆرباشە و توانای پێدانی بەهایەکی باشی بەدراوەکەی و دابین کردنی بودجەی خۆی هەیە، بۆیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەرێمی کوردستان تا لە وەهمی ئابووری سەربەخۆ بێتە دەرەوەو لەگەڵی ڕێککەوێت و سوود لەو توانا داراییە باشە وەرگرێتگ.
گوڵپى نووسیویهتى، "بازاڕی دراو، هاوشێوەی هەموو کاڵایەکی تر وابەستەی بڕی خواست و خستنەڕووە، هەروەها باری دەرونی هاوڵاتیش زۆر کاریگەریی لەسەر ئەو هاوکێشەیە هەیە، بۆیە هەموو هەواڵێکی سیاسی ئەتوانێت بۆ ماوەیەک دەستکاریی بەهای دراو بکات لەبازاڕ، بەڵام دواجار مادەم بانکی ناوەندی بڕیار دەدات و بانکی ناوەندیش توانای باشە، ئەوە لانیکەم عێراق جارێ دوورە لە گێژاوی تێکشکانی بەهای دراوەکەی، مەگەر پێدراوەکان گۆڕانێکی دراماتکیان بەسەردابێت، بۆیە هیوادارم سیاسییەکان بە لێدوانەکانیان هێندە زیان لە هاوڵاتی هەژار نەدەن کە چەند دینارێکی لە گیرفانە یان مووچەکەی چەند سەد هەزارێکە و هیچى تر".
گوڵپى دهڵێت: ڕاستە ئەمریکا ئەتوانێت سزای ئابووری بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەڵام هیچ پێشینە و هۆکارێکی سیاسی و سەربازیی ئەووتۆ نییە تا دەست بۆ ڕێوشوێنی لەو جۆرە ببات، نیگەرانی ئەمریکا لە عێراق ئەوەیە کە بابەتی بردنە دەرەوەی دۆلار کۆنترۆڵکراو نییە، بەڵام ئەمە تەنها گلەییەکە و نەگەیشتۆتە ئاستی سزا، وەک ئەوەی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتانەیدا دەسەپێنێت کە لە سیاسەتیان، ڕازی نییە، عێراق هێشتا هاوپەیمانی ئەمریکایە و بەرژەوەندیشی هەر لەوەدایە".
Your Comment