بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه‌ی پاریس و گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتی كورد بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێننەوە.
باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
گەلی فەرەنسا چەندین جار پشتیوانی ئێمەی کردووە. ئێمە زۆر شتی هاوبەشمان هەیە؛ ئێمە بەیەکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە و میوانداری ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی توندوتیژی و شەڕەوە ئاوارە بوون. ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییەی لە نێوانماندا هەیە، زۆر لە ئەجێندای ڕقاوی ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەهێزترە.
ئێواره‌ی ڕۆژی هەینی کەسێک لە شاری پاریس تەقەی لە ناوەندێکی کولتووری کوردی کرد و بەهۆیەوە 3 هاووڵاتی كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 كه‌سی دیكه‌ش له‌رووداوه‌كه‌دا بریندا ربوون.
Your Comment