بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد عەلی بە هەواڵدەریی «المعلومە»ی ڕاگەیاندووە ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاریگەریی خراپی له سه ڕ بارودۆخی پارێزگای سلێمانی هەبووه و ئاماژەی بەوەشدا که ئەم دوو لایەنه لەسەر دابەش کردنی سامانە سروشتییەکان، بەتایبەتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، و تەنانەت دەروازە سنوورییەکانی هەرێم کە زۆربەیان دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێکیشیان دەکەونە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ڕێککەوتنیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کۆنترۆڵ کردنی دەروازە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر لە ئەستۆی پارتی دیموکرات و کۆنترۆڵ کردنی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانیش لە ئەستۆی یەکێتیی نیشتمانییە.
Your Comment