کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 12ی کانونی دووەمی 2021 عەدنان عوسمان لە نووسینێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە، “دیدگای گۆڕان لە بەغدا لەسەر دوو پایەبوو، یەکەمیان، نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان وهاوڵاتیانی هەرێم،نەک حزبەکان( گۆڕان پێی وابو دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندیی خۆیان بوون).
ڕاشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەو پایانەی گۆڕان باوەڕی پێیەتی، پەیوەندیی دەستوری و قانونی باش لەنێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی هەرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێنج کورسیی پەرلەمانی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش 12 کورسیی پەرلەمانیان هەیە جگە لەوەی یەکێکن لە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم لای بزوتنەوەی گۆڕانە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمە لە بزوتنەوەی گۆرانە.
Your Comment