لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئه‌مریكا دوو به‌رپرسى داعش کوژران

بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێكی ئاسمانیی هێزەکانیاندا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دوو بەرپرسی داعش کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە هێرشێکدا بەرەبەیانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بە کۆپتەر هێرشێکیان ئەنجام داوە و بە هۆیەوە دوو بەرپرسی داعش کوژراون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ئەو دوو بەرپرسەی داعش یەکێکیان ناوی ئەنەس بووە کە بەرپرسی ویلایەتێكی داعش بووە لە سووریا و دەستی هەبووە لە ئاسانکاریی‌ و ئەنجامدانی هێرشە تێكدەرانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باس له‌وه‌ش ده‌كات، پلانێكی گشتگیریان داناوە هیچ سیڤیلێک نەبۆتە قوربانی ‌و پابەندبوونی خۆیشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بە هاوکاریی هێزە ناوخۆییەکان دووپات کردۆتەوە.

News Code 7412

Your Comment

You are replying to: .
captcha