داوامان کردووە پشکی ھەرێم لە بوودجەی عێراق نابێت لە ١٧% کەمتر بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی تا مانگی شوباتی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی گشیتی عێراق پەسەند بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان شێروانی، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاندووە "پڕۆژەیاسای بودجە ھێشتا لە وەزارەتی دارایی عێراقەو بڕیارە پێش ئەوەی بگاتە پەرلەمان، پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدا یەکلا بکرێتەوە، کە ھەرێمی کوردستان داوای کردووە پشکی ھەرێم لە ١٧% کەمتر نەبێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین پشکی ھەرێم لەنێو پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە، بەپێچەوانەوە بەر لەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمان، پشکی ھەرێم دەبێت یەکلا بکرێتەوە".

لەبارەی ئەو ژمارانەی بڵاو دەکرێنەوە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتی: "ھێشتا ھیچ دیار نییە پشکی ھەرێمی کوردستان چەندە، چونکە پێشتر رێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا کراوە و دەبێت لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان بێت، بە داخەوە چەندین ساڵە سەرژمێری لە عێراق نەکراوە و ئێمە داوامان کردوە ١٧%ی بودجە بۆ ھەرێم دیاری بکرێت".

ناوبراو وتیشی: "ئێستا پەرلەمان کەتوەتە پشوی زستانە تا ٩ی مانگی داھاتو، بەڵام پێشبینی دەکەین تا مانگی شوبات پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند بکرێت، لەبەرئەوەی ئەمە دوەم ساڵە پڕۆژەیاسای بودجە دوادەکەوێت و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێداگری لەسەر پەسەندکردنی بودجە دەکات".

News Code 7406

Your Comment

You are replying to: .
captcha