بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتهبێژى حكوومهتى ههرێم له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند: "شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر چوار پرس سەردانی بەغدای کرد، وەک نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجە و جێگیر کردنی پشکی هەرێم و هەروەها بابەتی نەوت کە پەیوەستە ئیستحقاقاتی هەرێمی و هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و نەوتی عێراق تا ئهو كاتهى یاسای نەوت و گازی عێراق پێشکەش دەکرێت".
ناوبراو ئاشكراشی كرد، "بیروڕای هەردوولا لێکنزیک بوون، مەلەفێکی دیکە لەسەر دەروازە سنوورییەکان بوو، ئێمە وەکوو حکوومەتی هەرێم یاسای دەروازە سنوورییەکان بەنادەستووری لەقەڵەم دەدەین، چوونکە بەبێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوە بەهەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق، دەبێت هاوبەش بێت، بەڵام ئامادەین کە بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لەدەستوور هاتووە".
وهكوو وتهبێژى حكوومهت دهڵێت: "بابەتێکی دیکە تایبەتە بە چاودێری دارایی، ئەو بابەتە لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ههولێر و بهغدا لە ئاستێکی باشدایە، لەم سەردانەشدا جارێکی دیکە داتاکانمان داوەتەوە بەههردوو وەزارەتهكانى دارایی و پلاندانانى عێراق، تاڕادەیەکیش باش بیروڕای هاوبەشمان هەبوو".
جووتیار عادل ئاشكرای كرد، "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسروور بارزانی جەختی كردۆتهوه، پێویستە هەفتەی داهاتوو شاندهكهى ههرێم بچێتهوه بەغدا بۆ درێژەدان بەگفتوگۆکان، لیژنەی ناوەکی لەنێوان هەردوولا دروست بووە، لەسەر مەلەفەکانی نەوت، بودجە، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان، لیژنەکان بەجیا کاری خۆیان دەکەن".
لهبارهى نیگهرانیهكانى یهكێتیش له حكوومهتى ههرێم، وتهبێژى حكوومهت ڕاشكاوانه وتى: "هەموو بڕیارەکانی حکوومەت بەهاوبەشی بوونە، ئێمە سەرەتا وتوومانە ناکرێت حکوومەت بکرێت بە بەشێک لەکێشە سیاسییەکان، هەر گلەیی و گازندەیەکیش هەبێت دەبێ لە ئەنجومەنی وەزیران باس بکرێت".
ناوبراو ئهوهشى وت: "نەوت و غاز موڵکی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانە و هی هیچ حزب و لایەنێک تەنانەت هی حکوومەتیش نییە، لەناو ئەنجونی وەزیران گوێمان لە هیچ نیگەرانییەکیش نەبووە، ئەم بابەتە پەیوەستە بە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و بەرژوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان".
Your Comment