بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: "ئەمساڵ بەشە بودجەی هەرێم کە لە عێراقەوە دێت بە نزیکی سێ هێندەی ساڵانی 2012 و 2013 دەبێت، کە ئەمە زۆرترین پارەیە دێت بۆ هەرێم و دۆخی خەڵک و هەرێم زۆر باش دەبێت. تەنها ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و دوو حیزبە تێکی نەدەن و گرفتی تێ نەخەن و شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە تەسلیم بکەن."
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستۆتەڕوو: "ئەمەی من دەیڵێم زانیارییە نەک تەنها ئاواتخواستن. ئەمە لە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا جێگیر دەکرێت."
Your Comment