بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند:"ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکوومەت پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرخ کراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکوومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات".
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین".
Your Comment