بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عهبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لهژێر ناوى "چی دەگوزەرێ؟" نووسیویهتى: "پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئێستا و پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم".
ناوبراو باسى لهوه کردووه، "لەگەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم".
ئەندامەکەی مهکتهبی سیاسیی یهکێتى پێیوایه، ئومێد نەبڕاوە، بەڵام وهکوو دهڵێت: "ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی دیالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوکاریمان بەسەردا دەسەپێنن".
ئارێز عهبدوڵڵا جهخت دهکاتهوه، "هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان نەک لە بەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژ و دژواریشن".
Your Comment