مه‌ترسىەکی گه‌وره‌ هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسىی یه‌کێتیی نیشتمانیى کوردستان باس لە مەترسیەک گەورە دەکات کە هەڕەشەی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له‌ژێر ناوى "چی دەگوزەرێ؟" نووسیویه‌تى: "پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئێستا و پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت ‌و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم".

ناوبراو باسى له‌وه‌ کردووه‌، "لەگەرمەی ئەنفالەکان‌ و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئێستا نیگەرانم‌ و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی ‌و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم".

ئەندامەکەی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتى پێیوایه‌، ئومێد نەبڕاوە، بەڵام وه‌کوو ده‌ڵێت: "ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی ‌و نەتەوەیی دیالۆگ ‌و هاوهەڵوێستی ‌و هاوکاریمان بەسەردا دەسەپێنن".

ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، "هەلومەرجە هەرێمی ‌و نێودەوڵەتیەکان نەک لە بەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژ و دژواریشن".

News Code 7343

Your Comment

You are replying to: .
captcha