ئاسایشی سلێمانی لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایی گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت "دوو کارمەندیان برینداربوون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه ‌"ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ کاتێکدا هێزه‌کانمان له‌ ئه‌رکی ره‌سمی و راپه‌ڕاندنی رێکاره‌ یاسایی و ئه‌منییه‌کانی خۆیاندا بوون له‌ بازگه‌ی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن ده‌به‌زێنن و هه‌ڵدێن و رووبه‌ڕوی هێزه‌کانمان ده‌بنه‌وه‌ و دوو کارمه‌ندی ئاسایش بریندار ده‌که‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ‌"دوای گرتنه‌به‌ری رێکاری ئه‌منی به‌رامبه‌ریان تۆمه‌تبار (ته‌قه‌که‌ره‌) به‌ برینداری ده‌ستگیرکرا و ئۆتۆمبێله‌که‌ی دیکه‌شیان له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لاده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت و تۆمه‌تباری دوه‌هه‌میش ده‌ستگیرکرا، دوای پشکنین ده‌رکه‌وت له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌یدا یه‌کێک له‌ تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵهاتوه‌کان بارێکی چه‌کی پێبوه‌ (٢٦٧ پارچه‌چه‌ک، فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی) بووه‌، مه‌رامی بووه‌ هه‌ڵبێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا خۆی ده‌ربازبکات".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م روداوه‌ رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌، "به‌پێی زانیارییه‌کانیش ده‌رکه‌وت تۆمه‌تباری له‌یاسا هه‌ڵاتو که‌ به‌برینداری ده‌ستگیرکرا، پێشتر داواکراو بوه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌".

News Code 7326

Your Comment

You are replying to: .
captcha