بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌که له بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسێکی تریشیان بە ناوی ستران عه‌بدوڵا، باس له‌وه ده‌که‌ن که سلێمانی له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه سزا ده‌درێت.
لەوبارەوە ئیدریس ئیسماعیل عبوش، پەرلەمانتاری پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان بۆ باس‌نیوز گوتی: "حکوومه‌ت مامه‌ڵه‌ی نادروست له‌گه‌ڵ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ناکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یەک چاو سەیری هەموو کوردستان دەکات و بە یەک دەست و یەک ئامانجیش خزمەتی هەموو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، به‌ڵام چی بکرێت که تاکڕه‌وی و حوکمی شموولی لە سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان، دەست بەسەر داهاتی حکوومەتدا بگرێت لەو ناوچانە و هاوکات رێگاش نه‌دات حکوومه‌ت خزمه‌ت بکات و پارەی پرۆژەش دەست بەسەردا بگرێت؟"
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی سلێمانی بکات دیاره، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵە حزبه‌که‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجەدا گرتووه و رێگا نادات خزمه‌تگوزاری بگاته ناوچەکە و داهاتی شاره‌که‌ش ده‌دزرێت و خزمه‌تی خه‌ڵکی پێ ناکرێت، ئه‌وه‌ی سلێمانییشی گه‌یانده ئه‌و قۆناغه ئه‌وانه‌ن که بێباک بوون له خنکاندنی ئه‌و شاره بە دزینی داهات و ته‌سفیه‌ی حسابی حزبی و چاوسوورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له بازرگاکان و راونانی چالاکوانان و سه‌رمایه‌داران، نه‌ک حکوومه‌ت".
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە: "وه‌زیری ناوخۆ به‌ئاشکرا باسی له‌وه کرد که له سلێمانییه‌وه پێیان گوتووه، ئه‌گه‌ر هێز بۆ رێکخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی سلێمانی بنێرن، ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست ده‌بێت، ئێ باشه داهاتی ئه‌و شاره و دەروازە سنوورییەکانی ده‌دزرێت و ده‌برێت، که‌چی رێگاش نادرێت خزمه‌تی بکرێت، ئیتر بۆ ده‌یکه‌نه خه‌تای خه‌ڵکی دیکە؟"
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خسته روو: "بافڵ تاڵەبانی و ستران عه‌بدوڵا باش دەزانن که پرۆژه له سلێمانی هه‌بووه زیاتر لە جارێک و دوو جار پاره‌ی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام خوراوه و که‌سیش باسی نه‌کردووه کە پاره‌کانیان ده‌خورێت، زه‌وی به گۆتره دابه‌ش ده‌کرێت و ده‌کرێته شوێنی بازرگانی، بۆ نایانه‌وێت ئه‌و راستییانه به خه‌ڵک بڵێن؟ حکوومه‌ت هیچ کاتێک وه‌ک پله دوو سه‌یری هاووڵاتییانی نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه که ده‌یه‌وێت به ئیرهابی فکری جیاوازی له‌نێوان شاره‌کاندا دروست بکات، ئه‌وه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی شەڕی ناوخۆیه که ده‌یه‌وێت به درۆ شارێک بکاته قوربانیی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، کاک بافڵ خۆی و پێش خۆیشی ئه‌و قسانەیان زۆر کرد و بۆیان نه‌چووه سه‌ر".
ئیدریس ئیسماعیل راشیگه‌یاند: "گه‌مارۆ نه‌خراوه‌ته سه‌ر سلێمانی تا وه‌ک کارتی فشار به‌کار بهێنرێت، بەڵکوو ئه‌وه بەرپرسانی باڵای یەکیتیین کە هەڕەشەی ئەوە ده‌که‌ن غازی سلێمانی ده‌گرنه‌وه و پاره‌ی شاره‌که ناده‌ن و بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان وه‌ک کارتی فشار به‌کاری ده‌هێنن، سلێمانی کراوه‌ته قوربانیی کارتی سیاسی و بیر له ده‌ره‌نجامه خراپه‌کانی ئه‌م کاره ناکرێته‌وه، ئه‌م په‌یامه‌ش به هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کانیش گوتراوه و خۆشیان باش ده‌زانن".
Your Comment