بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: چاەڕوانی ئێران ئەوەیە کە هەرگیز خاکی عێراق نەبێتە خاڵی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئێران چاوەڕێیە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان هەنگاو بنێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، بەداخەوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بە دەوڵەتمەدارانی عێراق و هەرێم راگەیەنراوە کە ئەم رووداوانە روونەدەن، بەڵام ئەنجامێکی نەبووە.
Your Comment